Kurdistan Press - نوێنەری خامنەیی کوژرا نوێنەری خامنەیی کوژرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نوێنەری خامنەیی کوژرا

ئەمڕۆ هەینی میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە محەمەد سەباحی، نوێنەری عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران و وتاربێژی نوێژی هەینی لە شاری كازروون لە باكوری رۆژئاوای پارێزگای فارس لە باشووری ئێران كوژراوە.

ئاژانسی هەواڵی "ئیلنا"ی ئێرانی بڵاوی كردەوە كە كەسێك تەقەی لە شێخ عەلی سەباحی، پێشنوێژی هەینیی شاری كازروون كردووە و بە سەختی برینداری كردووە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی بریەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.

محەمەد عەلی بوخورد، فەرمانداری شارەكە بە میدیاكانی ئێرانی راگەیاند، هێرشەبەرەكەی تەقەی لە وتاربێژی نوێژی هەینی كازروون كردووە خۆشی كوشتووە، پێشبینی دەكرێت ئەوان كێشەیەكی كەسییان هەبووبێت، هێرشەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دوای تەواوبوونی نوێژی هەینی رووی داوە، ئێستە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت و دواتر وردەكارییەكان دێنە راگەیاندن.

شایەنی باسە تا ئێستە هیچ لایەن و گرووپێك بەرپرسیارەتی لە كوشتنی ئەو نوێنەرەی رابەری شۆڕشی ئێران رانەگەیەندووە، بەڵام لە حوزەیرانی 2019 بە هەمان شێوە محەمەد خورسەند، پێشنوێژی هەینیی شاری كازروون بە چەقۆ هێرشی كرایە سەر و كوژرا. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا