باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق ڕایگەیاندووە: گەر ئێران هێرشی سەربازیی بکرێتە سەر، بەرگری لێناکەین.
ئیلپرۆس کۆتراشیف، باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق دەڵێت: هاوپەیمانیی نێوان ڕووسیا و ئێران بەو واتایە نییە گەر هێرشی سەربازیی بکرێتە سەر، ڕووسیا بەرگری لێبکات، ئەمەیە واتای هاوپەیمانی بۆ ڕووسیا.
دەشڵێت: وەک چۆن لە جەنگی نێوان عێراق و ئێران، ڕووسیا بێلایەن مایەوە و هاوڕێیەتیی خۆی لەگەڵ هەردوولا پاراست، هەر بەمشێوەیە ڕەفتار دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل هەڕەشەی گورزوەشاندن لە ئێران دەکات و لە پانتایی سیاسیشدا ڕووسیا و ئێران وەکوو هاوپەیمانێکی هاوبەشی جیۆپۆلیتیکی دەبینرێن.


وەڵام بدەوه