حكوومه‌تی ئیسرائیل مه‌رجه‌كانی خۆی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له لبنان به حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند و به‌پێی مه‌رجه‌كان، ده‌ستی ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌ویی لبنان كراوه ده‌بێت.
یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیسرائیل بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له لبنان ئه‌وه‌یه، سوپای ئیسرائیل له سنووری ئاسمانیی لبنان ئازادییه‌كی ته‌واوی هه‌بێت.
مه‌رجێكی تری ئه‌وه‌یه ئیسرائیل ئه‌و مافه‌ی پێ بدرێت هه‌ر كاتێك به پێویستی زانی له باشووری لبنان جووڵه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دامه‌زراندنی هه‌ر جۆره دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی حزبوڵا بگرێت.
له پلانیدایه هه‌شت هه‌زار سه‌ربازی لبنانی له باشووری لبنان جێگیر بكات
هاوكات به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و وڵاته له پلانیدایه هه‌شت هه‌زار سه‌ربازی لبنانی له باشووری لبنان جێگیر بكات به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هاوسنوورن.
نه‌جیب میقاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتیی لبنان، به ته‌له‌ڤزۆنی ''عه‌ره‌بیه''ی راگه‌یاندووه، ئاماده‌یه هێزه‌كانی سوپای لبنان و هێزه‌كانی سه‌ربه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باشووری وڵاته‌كه‌یان جێگیر بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی لبنان ئاماژه‌ی داوه كه حزبوڵا به‌وه رازی بووه بڕیارنامه‌ی 1701 كه له هاوینی 2006 ده‌رچوو جێبه‌جێ بكات.
ئه‌و زانیارییانه له كاتێكدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه ئیسرائیل له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر حزبوڵای لبنان به‌رده‌وامه، ئه‌و هێزه سیاسییه‌ی شیعه‌ی به ته‌واوی لاواز كردووه.
وەڵام بدەوه