ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مه‌ریكیی ئه‌ی بی سی نیوز بڵاوی كرده‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، فه‌رمان و مۆڵه‌تی هێرشكردنه سه‌ر ئێرانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی داوه و كۆمه‌ڵێك ئامانجی بۆ ده‌ستنیشان كردوون.
سه‌رچاوه‌كه باسی له ورده‌كاریی زیاتری ئه‌و ئامانجانه نه‌كردووه و نه‌یگوتووه ئایا هه‌موویان بنكه‌ی سه‌ربازین یان شوێنی تریش ده‌كرێنه ئامانج. له هه‌مان كاتدا كاتێكی دیاریكراویشی ئاشكرا نه‌كردووه له‌و هێرشه‌ی بڕیاره ده‌ست پێ بكات.
وەڵام بدەوه