Kurdistan Press - ئێران مەترسی ئیسرائیل ھێنایە عێراق ئێران مەترسی ئیسرائیل ھێنایە عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران مەترسی ئیسرائیل ھێنایە عێراق

ئەمڕۆ یەكشەممە، 13ی تشرینی یەكەمی 2024، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سەردانی عێراقی كرد و لەلایەن هەریەك لە لەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشوازیی لێ كرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە: سەرۆككۆماری عێراق لە گفتوگۆیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختیان لە كاركردنی خێرا بۆ كۆتاییهێنان بە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و بەئامانجگرتنی خەڵكی سڤیل كردووەتەوە، هاودەم جەختیان لە كۆتاییهێنانی شەڕ لە غەززە كردووەتەوە و پرسێكی دیكەش وەستاندنی فراوانكردنی ململانێ بووە لە ناوچەكەدا.

هەروەها وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەیاندا سوودانی باسی لەوە كردووە: كاری لەپێشی حكوومەت بریتییە لە هەوڵدان بۆ وەستاندنی "دوژمنكارییەكانی ئیسرائیل و هێرشەكانی بۆ سەر غەززە و لوبنان" وەك خۆیان دەڵێن، هەروەها ڕێگریكردن لە قەوارەی ئیسرائیل لە فراوانكردنی گۆڕەپانی ململانێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە بەیاننامەیەكیدا، باسی لەوە كردووە، ستایشی بۆ هەڵوێستی حكوومەتی عێراق هەیە بۆ هەوڵدانی ئارامكردنەوەی دۆخەكە، سەردانەكەشی لەپێناو گفتوگۆ و پەرەپێدانی هەوڵەكانە بۆ فراواننەبوونی جەنگ لە ناوچەكەدا.

ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كاتێكدایە لە باشووری لوبنان شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا بەرپا بووە و لە غەززەش شەڕ لە نێوان سوپای ئیسرائیل و حەماسدا بەردەوامە. هاوكات ناوچەكە بە گرژییەكی بەردەوامدا تێدەپەڕێت لە عێراقەوە چەند جارێك گرووپە میلیشیاكان هێرشیان كردووەتە سەر ئیسرائیل و ئەو وڵاتەش هەڕەشەی زەبروەشاندنی توند و كاریگەر لە ئێران و گرووپە هێرشكارەكانی ناوچەكە دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا