ئهمڕۆ هەینی 11ى10ى 2024 دهسهڵاتدارانى ئێران ڕایانگەیاند، تەرمی ژەنەراڵێکی سوپای پاسداران دۆزراوەتەوە کە له گهڵ حەسەن نەسروڵڵا ئهمیندارى گشتیی حیزبوڵای لوبنان لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی بەیرووتی باشووری ئەو وڵاتە، کوژرا.
لە بەیاننامەیەکی سوپای پاسدارانی ئێراندا هاتووە: “دواى هەوڵە بەردەوامەکان، تەرمی عەباس نیلفەروشان دەرهێنرایەوە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "دواتر وادەی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی و بەرنامەی پرسە و ناشتنی ڕادەگەیەنرێت".
نیلفۆرشان، بەرپرسێکی باڵای سپای قودس بوو کە ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانی سپای پاسدارانی ئێرانی بەڕێوەدەبرد، لە ڕۆژی ههینی 27ى 9ى 2024 له گهڵ نەسروڵا کوژرا.


وەڵام بدەوه