سوپای ئیسرائیل ئاشكرای ده‌كات كه له 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ، 726 سه‌ربازیان كوژراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2024، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیلیان بڵاوی كرده‌وه، كه له هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه، تا ئێستا 726 سه‌ربازیان كوژراوه.
له 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، حه‌ماس هێرشێكی گه‌وره‌ی كرده سه‌ر ئیسرائیل و له‌وكاته‌وه تا ئێستا، شه‌ڕ له غه‌ززه به‌رده‌وامه و ئاگری شه‌ڕه‌كه چه‌ند وڵات و ناوچه‌یه‌كی تریشی گرتووه‌ته‌وه.


وەڵام بدەوه