بۆردومانێكی ئیسرائیلی له كارگه‌یه‌كی به‌تاڵی ئۆتۆمبێلی ئێرانی له باشوری شاری حومس له ناوه‌ڕاستی سوریا، كاروانێكی بارهه‌ڵگره‌كانی كرده ئامانج هاوكاری و فریاگوزاری و پێداویستی پزیشكیان ده‌گواسته‌وه و سه‌رجه‌میشیان له عێراقه‌وه به‌ڕێكرابون.
ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان "هێرشی ئاسمانییان به سێ موشه‌ك كردوه‌ته ئامانج و سێ بارهه‌ڵگری بارهه‌ڵگری خۆراك و پێداویستی پزیشكی له كارگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێلی ئێرانی له ناوچه‌ی پیشه‌سازی حه‌سیه كه ده‌كه‌وێته باشوری شاری حومس".
ئه‌و بۆردومانه بوه هۆی برینداربونی سێ كه‌س
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و بۆردومانه بوه هۆی برینداربونی سێ كه‌س "له تیمه‌كانی فریاگوزاری"، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه "له عێراقه‌وه ده‌هاتن بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئه‌و لوبنانیانه‌ی كه به‌هۆی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئیسرائیله‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه".
هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل سێ ئۆتۆمبێلی ناو شاره پیشه‌سازییه‌كه كرده ئامانج
لای خۆیه‌وه، عامر خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری شاری پیشه‌سازی حه‌سیا پشتڕاستیكرده‌وه كه "هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل سێ ئۆتۆمبێلی ناو شاره پیشه‌سازییه‌كه كرده ئامانج كه باركرابون به كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و فریاگوزاری و زیانه‌كانیش ماددی بون".
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ئیسرائیل فرێكوێنسیی به ئامانجگرتنی خاڵه‌كانی نزیك ده‌روازه سنورییه‌كانی نێوان سوریا و لوبنان چڕتر كردوه‌ته‌وه ، كه به ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌م دواییانه‌دا بۆ ڕزگاربون له هێرشه قورسه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان په‌ڕینه‌وه‌یان كردوه.


وەڵام بدەوه