دۆناڵد تره‌مپ پاڵێوراوی كۆماریخواز، داوای له ئیسرائیل كرد هه‌رچی زووه بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكاته ئامانج، ئه‌و داواكارییه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه به پێچه‌وانه‌وه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له ئیسرائیل كردووه كاری به بنكه ئه‌تۆمییه‌كان نه‌بێت.
دۆناڵد تره‌مپ له میانه‌ی رێوڕه‌سمێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ویلایه‌تی كارولینیای باكور گوتی، ''ده‌بێت ئسرائیل یه‌كه‌م جار هێرش بكاته سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كان، ئه‌وجا له شوێن و دامه‌زراوه‌كانی تری كۆماری ئیسلامیی ئێران بدات.''
ئه‌و ره‌خنه‌ی توندی له جۆ بایدن گرت و گوتی، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كردووه و پێداگریی له‌وه كرد كه ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ناوكی، گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه‌كان له خاكی ئیسرائیل كه‌وتنه خواره‌وه
به‌گوێره‌ی دۆیچه‌وێله، ئیسرائیل له یه‌كی ئه‌م مانگه به 200 مووشه‌ك، ئیسرائیلی كرده ئامانج و ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه‌كان له خاكی ئیسرائیل كه‌وتنه خواره‌وه، به‌ڵام زیانێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو و دوای ئه‌و هێرشه‌ش، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ گوتی، ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد و وه‌ڵامیان بۆی ده‌بێت.
ئێران له تۆڵه‌ی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه كه له 31ی ته‌مووز له تاران كوژرا و هه‌روه‌ها له تۆڵه‌ی كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا رێبه‌ری حزبوڵا و نیلفروشان له فه‌رمانده باڵاكانی سوپای پاسداران له 27ی ئه‌یلوول له به‌یرووت، هێرشی یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری كرده سه‌ر ئیسرائیل.
یه‌كه‌م هێرشی مووشه‌كیی ئێران له 13ی نیسانی ئه‌مساڵ كرابووه سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وكات ئێران له تۆڵه‌ی كوژرانی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی له ئاكامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسوڵگه‌ی كۆماری ئیسلامی له دیمه‌شق كردبوو.
ئیسرائیل سووره له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر ئێران و هێرشه‌كه هه‌ر ده‌كرێ، به‌ڵام هێشتا به وردی دیار نییه ئیسرائیل بۆ ئه‌و هێرشه به‌قسه‌ی بایدن ده‌كات یان تره‌مپ.
وەڵام بدەوه