شه‌وی هه‌ینی، 4ی ئۆكتۆبه‌ری 2024 ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، كه هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له دێره‌زوور.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، به درۆن و موشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی سروشتیی (كۆنیكۆ) له دێره‌زوور كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكای تێدایه.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ زانیاریی نه‌خستووه‌ته ڕوو، به‌ڵام هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه دراوه، كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه كراوه.
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له كاتی هێرشه‌كه‌دا ده‌نگی به‌هێز له‌نێو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌دا بیستراوه.


وەڵام بدەوه