سەرۆكی ئەمەریكا داوا لە حكوومەتی ئیسرائیل دەكات، خۆیان بپارێزن لە چاڵەنەوتییەكانی ئێران و نابێت هیچ هێرشێكی مووشەكی ئەو شوێنانە بگرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، چواری ئۆكتۆبەر، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا كە دوایین ڕۆژەكانی لە پۆستەكەی بەڕێ دەكات، گوتی، بە ئیسرائیلم گوتووە ئاگایان لە كێڵگە نەوتییەكان بێت، ئەگەر من لەجێی ئەوان بم، خۆم لە لێدانی ئەو شوێنانە دەپارێزم.
ئەم قسانە بۆنی هەمان ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی ئەمەریكای لێ دێت كاتێت لە عێراقیان دا و ڕژێمی پێشوویان ڕووخاند، چونكە هەمیشە دووپاتیان لە پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان دەكردەوە.
پێشتر سەرۆكی ئەمەریكا ئەوەی گوتبوو كە ئێستەش كات ماوە بۆ ئەوەی شەڕێكی هەمەلایەنە لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵنەگیرسێت.
ئەم گوتانەی ئەمڕۆ هەینیی بایدن، لە كاتێكدایە كە ئیسرائیل لە شوینی جیاوازەوە هێرشی كردە سەر لبنان و یەمەنیش و هەموو ئەگەرەكان بۆ ئەوەیە هێرشی توندی وەڵامدەرەوە بۆ ئێران دەست پێ بكات
وەڵام بدەوه