بۆچوونە سیاسی و سەربازییەكان بۆ ئەوە دەچن، كە ئەگەری هەیە سوپای ئیسڕائیل جگە لە هێرشی ئاسمانی، هێرشی زەمینیش بۆ سەر لوبنان دەست پێكات، بۆ ئەو مەبەستەش (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت، گەر پێویست بكات، هەزاران سەرباز ڕەوانەی ناوچەكە دەكەن.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند: "گەر پێویست بکات، هەزاران سەرباز، بۆ پاراستنی ئیسرائیل، ڕەوانەی ناوچەکە دەکەین."
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی کەناڵی 12ی ئیسرائیلی، هێرشی زەمینیی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوودا ئەگەرێکی بەهێزە.


وەڵام بدەوه