بەرپرسێكی ئەمریكی بە كەناڵی (سی ئێن ئێن)ی ڕاگەیاندووە، كە ئەمریكا پێیوایە، ئیسرائیل هێرشی زەمیشنییش بۆ سەر لوبنان دەست پێدەكات، بەڵام هیرشەكە لە سنوورێكی دیاریكراودا دەبێت و بەو شێوەیە فراوان نابێت، وەك ئەوەی چەند رۆژێك پێش كوشتنی حەسەن نەسروڵا لەگەڵ ئەمریكا لەسەری ڕێك كەوتبوون.
ڕوونیشی كردووەتەوە: رەنگە هێرشە زەمیمییەكەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، لەم ماوەیەدا روو بدات و ئامانجی ئیسرائیلیش زیاتر لەبن هەڵتەكاندنی ژێرخانی سەربازیی حزبوڵایە لە ناوچەكانی نزیك سنووری ئیسرائیل.
بەپێی قسەی هەمان بەرپرس و هەروەها دوو سەرچاوەی ئاگاداریش بۆ ئەو كەناڵە، لەم یەك دوو ڕۆژئەدا هێزەكانی ئیسرائیل بە كردەنی لەنێو خاكی لوبنان هەندێ وردە ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە، ئەویش وەك ئامادەسازی و ڕێخۆشكەرییەك بۆ هێرشە زەمینییەكە.


وەڵام بدەوه