ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل:
* فڕۆكە جەنگییەكانمان بە ڕێنوێنیی وردی هەواڵگریی دەستەی هەواڵگریی دامەزراوە ئەمنییەكان، بارەگەی سەرەكیی حزبوڵایان لەژێر زەویدا لە ناوچەی زاحییەی باشووری لوبنان بۆردومان كرد.
* لەو كاتەی سەركردەكانی حزبوڵا لە بارەگاكەدا بوون، ئەو سەركردانەی كە چالاكییەكانیان دژی خەڵكی ئیسرائیل ڕێك دەخست، فڕۆكە برۆردومانەكەی جێبەجێ كرد.
* حەسەن نەسڕوڵا 32 ساڵە لە سەركردایەتیی حزبوڵا، بەرپرسی كوشتنی ژمارەیەكی زۆری ئیسرائیلی و سەربازی ئیسرائیل بووە، هەروەها سەرپەرشتیی پلان و جێبەجێكردنی هەزاران كردەی دژی وڵاتی ئیسرائیل لە سەرتاسەری دنیادا كردووە.
* نەسڕوڵا خاوەنی بڕیاری سەرەكی بووە لە ڕێكخستنی حزبوڵا و خاوەنی دواوشە و بڕیاری كۆتایی بووە لە بڕیارە ستراتیژییەكانی حزبوڵا، هەندێ جار بڕیاری تەكتیكییشی داوە.
* وێڕای كوشتنی نەسڕوڵا، عەلی كەركی، فەرماندەی بەرەی باشووری حزبوڵا و چەند سەركردەیەكی دیكەش لەو هێرشەدا كوژران.
* لە 8ی ئۆكتۆبەرەوە حزبوڵا و سەركردەكەی حەسەن نەسڕوڵا چوونەتە ناو شەڕ دژی ئیسرائیل، لەو كاتەوە حزبوڵا هێرشی دژی خەڵك و وڵاتی ئیسرائیل كردووە.


وەڵام بدەوه