Kurdistan Press - ئیسرائیل ھێرشی دیکە بەڕێوەیە ئیسرائیل ھێرشی دیکە بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل ھێرشی دیکە بەڕێوەیە

وێڕای ئەو هێرشە بەهێزانەی ئەمشەوی ئیسرائیل بۆ باشووری بەیرووت، وا دیارە هێرشی تریش بەڕێوەیە، چونكە داوایان لە خەڵكی ئەو شوێنانە كردووە بەجێی بهێڵن.

ئەمشەو هەینی، 27ی ئەیلوول، ئەفیخای ئەدرعی، گوتەبێژ بەناوی سوپای ئیسرائیلەوە ڕای گەیاند، داوا لە دانیشتوانی باشووری بەیرووت دەكەم، لەبەر ئەوەی ئێوە لە نزیك مۆڵگەكانی حزبوڵا نیشتەجێن، لەپێناو سەلامەتیی خۆتان و دۆستتانتان، ناچارن ئەو شوێنانە بە زووترین كات بەجێ بهێڵن و بەلای كەمەوە بۆ 500 مەتر لە بارەگاكانی حزبوڵا دوور بن.

لەوەتەی ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر حزبوڵا لە باشووری لبنان دەست پێ كردووە، هیچ كات وەكوو ئەمشەو نەبووە، وا دیارە ئەمشەو دەیەوێت زۆر ئامانج بپێكێت و تا ساتی ئەم هەواڵەش بۆردمان بەردەوامە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ناوی یەك بە یەكی ئەو گەڕەكانەشی نووسیوە كە مۆڵگەی حزبوڵای لێیە و داوایان لێ دەكات بە زووترین كات لە باڵەخانەكانی نزیك ئەو شوێنانە نەبن.

ماڵپەڕی "عەرەبییە" لە شایەتحاڵی بیستووە، زنجیرەی هێرشەكان یەك لە دوای یەكن بۆ باشووری لبنان بە دیاریكراوییش گەڕەكی حەریك پشت نەخۆشخانەی زەهرا و هێرشێكە هەرگیز پێشتر لەو جۆرەیان نەبینیوە و زۆر جیاوازە لەو هێرشانەی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ڕوویان داوە.

وێڕای ئەوەی تا ئێستە نازانرێت قوربانییەكان چەندن، بەڵام ئاژانسی نیشتمانیی ڕاگەیاندنی لبنانی ڕای گەیاند، هێرشەكان هەمووی بۆ سەر مۆڵگەی حزبوڵا بوون، بەڵام شاری بەیرووتی پایتەختیش لە پرووشكی ئەو هێرشانە بێبەش نەبووە.

ئەوەی تا ئێستە وەزارەتی تەندروستیی لبنان ڕای گەیاندووە، تەنیا دوو كوژراو و 76 بریندارە، بەڵام شەش باڵەخانە بە تەواوی خاپوور بوون.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، توانیویانە لە ئامانجەكەیان سەركەوتوو بن كە بنكەی سەرەكیی حزبوڵا بووە و بە تەواوی وێرانیان كردووە.

هەر ئەمڕۆ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكی حكوومەتی ئیسرائیل بە زمانی هەڕەشە لە گوتارێكدا لە بەردەم ئەنجوومەنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكاندا لە نیویۆرك ڕای گەیاند، لە پێناو مانەوەی خۆیان، ئامادەن لە حەوت لاوە هێرش بكەن و بە ئاشكراش گوتی، شەڕی ئەوان ڕووەو ئێرانە.

میدیا ئیسرائیلییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئامانجی لێدانەكەی ئەمشەوی سوپای ئیسرائیل، لەناوبردنی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵا بووە، بۆیە چاوەڕێ دەكەن هەواڵی پێوەبوونی ببیستن.

چەند میدیایەكی لبنانی ئەوەیان خستووەتە ڕوو كە ڕەنگە ئەمینداری حزبوڵا لە هێرشەكەدا پێوە بووبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا