سەرچاوەیەکی باڵا له حزبوڵاى لوبناىن ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە کە میدیاكانى ئیسرائیل بڵاویان كردهوه و باس لە كوژرانى ئهمیندارى گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان کردبوو.
ئەو سەرچاوەیە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپهرى “ئیشان” وتی: “حەسەن نەسروڵا لە ژیاندایە، هیچ ڕاستییەک نییە لەو هەواڵانەی باسیان لە كوشتنى کردبوو لەو هێرشهى سهر گەڕەکی باشووری بەیروت كه ئهمڕۆ ئهنجام درا”.
میدیا عیبریەکان باس لەوە دەکەن کە “ئەو هەڵمەتەی لەلایەن فڕۆکە ئیسرائیلییەکانەوە لە گەڕەکی باشووری شارەکە ئەنجامدراوە، ئامانجی كوشتنى حەسەن نەسروڵا بووە”.
بۆردومانەکە بووە هۆی وێرانبوونی پێنج بینای نیشتەجێبوون، کە بە تەواوی بە زەویدا یەکسان بوون، لە کاتێکدا ئسوپای ئیسرائیل باسى لهوه دهكرد، هێرشهكه"بارەگای سەرەکی فەرماندەیی حزبوڵای لە گەڕەکی باشووری شارەکە کردووەتە ئامانج".
ڕۆژنامەی (هائارێتز)ى ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە “ئامانجی سهرهكى هێرشهكهى ئهمڕۆهەینی، سەرۆکی حزبوڵای لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا بووە، کە لە هێرشهكه ڕزگاری بووە”.


وەڵام بدەوه