ئاژانستی پاراستنی ئیسرائیل (NSH) هۆشدارییەكی توندئاڕاستە دەداتە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی كە لەم ماوەیەدا بۆیان نییە سەردانی عێراق بكەن، چونكە ژیانیان پارێزراو نابێت.
میدیای ئیسرائیل لە زاری ئەنجوومەنی هاریكاریی سەربازی سەر بە سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، مەترسییەكی گەورە لەسەر هاووڵاتییان هەیە ئەگەر بیانەوێت سەردانی كۆمەڵێ شوێن بكەن، كە عێراقیش یەكێكیانە.
لە هۆشدارییەكەدا ناوی 15 وڵات بە دیاریكراوی هاتوون كە بەشێكیان وڵاتە عەرەبییەكان وەك: لە عێراق، توركیا، ئێران، میسر، سووریا، لبنان، سعوودیە، ئوردن...
ماڵپەڕی هەواڵی ئیسرائیلی ئەوەی خستە ڕوو، لەم مانگەدا ئیسرائیلییەكان زۆر گەشتی سینا دەكەن، بۆیە بە تایبەت ئەو شوێنەش قەدەغە كراوە.
بەهۆی فراوانبوونی بەرەی شەڕی سوپای ئیسرائیل كە ئەم جارە حزبوڵا لبنانی گرتووەتەوە، حكوومەتی ئەو وڵاتەی ناچار كردووە هۆشداری بداتە هاووڵاتییانی خۆی تا نەچنە هەندێك لەو وڵاتانەی مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروست دەكات.


وەڵام بدەوه