ئسیرائیل به فڕۆكه‌یه‌كی جۆرى (F35) هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌ڕه‌كى باشوور له به‌یرووت و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵاى حزبوڵا به ئامانج ده‌گرێت، ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كه له وه‌ڵامی ئه‌و مووشه‌كانه‌ى حزبوڵا بووه كه ئاراسته‌ى وڵاته‌كه‌یان كراون.
نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 26ى ئه‌یلوولى 2024) ڕادیۆى سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، به فڕۆكه‌یه‌كی جۆرى (F35)ى ئه‌مریكی باڵه‌خانه‌یه‌كیان له ناوچه‌ى (قائیم) له گه‌ڕه‌كی باشوورى به‌یرووت به سێ مووشه‌كى جۆرى (GBU) كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئامانج له‌و هێرشه كوشتنى فه‌رمانده‌ى فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان و یه‌كه‌ى ئاسمانى حزبوڵاى لوبنانى ناسراو به (ابو صالح) بووه و له‌و كاته‌دا له باڵه‌خانه‌كه‌دا بووه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، تائێستا سێ كه‌س له‌و هێرشه‌دا بریندار بوون، به‌ڵام چاره‌نووسی فه‌رمانده‌كه‌ى حزبوڵا دیار نییه و هیچ زانیارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، له ڕۆژانى ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له فه‌رمانده باڵاكانى حزبوڵا له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه كرانه ئامانج، به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌نانه‌ت جێگره‌وانى فه‌رمانده‌كانیش دواتر ده‌كرانه ئامانج.
وەڵام بدەوه