Kurdistan Press - سێ تەقینەوە ئێرانیان ھەژاند سێ تەقینەوە ئێرانیان ھەژاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سێ تەقینەوە ئێرانیان ھەژاند

كۆمەڵەی مانگی سووری ئێرانی رای گەیاند كە سێ تەقینەوە لە كارگەی "زەیت" لە ناوچەی پیشەسازیی كرمسار سەر بە پارێزگای سمنان لە رۆژهەڵاتی تاران روویان داوە. 

ئەمڕۆ دووشەم 23ی ئەیلوولی 2024، بەپێی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئێرانی "میهر" چوار تیمی ئاگركوژێنەوە و بەهاناوەچوون چوونەتە شوێنی رووداوەكە بۆ كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە. 

ئاژانسەكە لە زاری بەرپرسی مانگی سووری ئێرانی ئەوەیشی گواستووەتەوە كە دوو كەس لەوانەی بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە برینەكانییان سەختە، ئاماژەیشی داوە تا ئێستە زیانە مادیەكان و گیانییەكان لە ئەنجامی ئەم سێ تەقینەوەیە نازانرێت. 

لای خۆشییەوە "محەمەد رەزا هاشمی" پارێزگاری سمنان گەیشتە شوێنی رووداوەكە و بەرپرسانی شارەكەیش خەریكی لێكۆڵینەوەن لە هۆكار و سروشتی تەقینەوەكە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا