Kurdistan Press - ئێران تەسلیم بوو ئێران تەسلیم بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران تەسلیم بوو

له‌ میانى به‌شداریكردنى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك، سه‌رۆكی ئێران به‌رانبه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل نه‌رمى ده‌نوێنێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ واشنتۆن گفتوگۆ ده‌ستپێبكه‌ین.

مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكى ئێران كه‌ به‌سه‌ردانێك له‌ نیویۆركى ئه‌مریكایه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانى كۆمكارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕایگه‌یاند: "هه‌وڵناده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانى بۆمبی ئه‌تۆمی، ئه‌و جۆره‌ چه‌كه‌ له‌ باوه‌ڕه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئێمه‌دا نییه‌".

له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا، نه‌رمى به‌رانبه‌ر ئه‌مریكا نواند و گوتی: "ئاماده‌ین بۆ وتوێژكردن له‌ گه‌ڵ واشنتۆن و ناكۆكییه‌كان ولاوه‌ بنێین، به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌مریكا پابه‌ند بێت به‌ په‌یمانه‌كانییه‌وه‌".

پزیشكیان له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرووپه‌ میلیشیاكانى نزیك له‌ ئێران، گوتی: "هاوپه‌یمانه‌كانمان فه‌رمان له‌ ئێمه‌وه‌ وه‌رناگرن، بڕیاره‌كانیان به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆیانه‌ بۆ به‌رگریكردن".

سه‌رۆكى ئێران سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕى ئیسرائیل، گوتی: "ئاماده‌ین هه‌موو چه‌كه‌كانمان وه‌لاوه‌ بنێین، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئیسرائیل تا چه‌ند ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان كار بكات".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا