Kurdistan Press - ئەمریکا ھێزی جووڵاند ئەمریکا ھێزی جووڵاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا ھێزی جووڵاند

ئەمڕۆ بەرەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لبنانی چووە ناو قۆناغێكی نوێوە، كە شارەزایان پێیان وایە رەنگە قۆناغی پێش هێرشی زەوینیی ئیسرائیل بێت بۆ ناو خاكی لبنان، لەو كاتەی ژمارەیەك دەوڵەتی عەرەبی شاند بۆ بەیرووت رەوانە دەكەن بۆ پێشلێگرتنی ئەگەری شەڕێكی فرەوان، ئیسرائیل بۆردمانەكانی گەیاندە ناو بەیرووتی پایەتەخت و ئەمەریكاش هێزی زیاتر بەرەو ناوچەكە دەجووڵێنێت.  

ئەمڕۆ دووشەم وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا رای گەیاند كە بەهۆی پەرەسەندنی دۆخەكە لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لبنانییەوە، هێزی زیاتر بۆ ناوچەكە رەوانە دەكات، گوتەبێژ بە ناوی پنتاگۆن گوتی، هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەكە كراوە، نازانین ئەگەر ئیسرائیلییەكان خۆیان بۆ چوونە ناو خاكی لبنان ئامادە كردووە یان نا، بەڵام جموجۆڵەكانی حزبوڵا بووە هۆی پەرەسەندنی دۆخەكە.

زیاتر گوتی، هیچ كۆتێك لەسەر بەكارهێنانی ئیسرائیل بۆ چەكەكانمان نییە و لە پێدانی چەك بەو وڵاتە بەردەوام دەبین، بەڵام داواشی لێ دەكەین ئاڵۆزییەكان كەم بكاتەوە و رێگری لە پەرەسەندنی زیاتری دۆخەكە بكات، هاوكات ئەگەری رژد بۆ رووچوونی ناوچەكە بۆ پەرەسەندنێكی فرەوان هەیە و لە یارمەتیدانی ئیسرائیل بۆ بەرگریكردن لە خۆی بەردەوامین.

ئەمڕۆ دووشەم بۆ چوارەم جار لەوەتەی شەڕی غەزە دەستی پێ كردووە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بەیرووتی پایەتەختی لبنانی كردە ئامانج و راپۆرتەكان باسی ئەوە دەكەن ئامانجەكانی ئیسرائیل سنووردار بووە و عەلی كەركی، بەرپرسی بەرەی باشووری حزبوڵایان كردووەتە ئامانج، كە سێیەم فەرماندەی باڵای حزبوڵایە لە دوای فوئاد شوكر و ئیبراهیم عەقیل كە لە دوو بۆردمانی ئیسرائیلدا كوژراون. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا