سوپای ئیسرائیل دەیان ناوچە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان بۆردوومان دەکات، هۆشداریش بە عێراق و ئێران دەدات کار لە هەموو بەرەکانی جەنگ دەکەن لەنێویشیاندا عێراق و یەمەن و ئێران. گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە فراوانبووندان، بەتایبەت شەڕی نێوان ئیسرائیل وحیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەرمتر دەبێت، شەوی ڕابردوو بەرەی مقاوەمە لە عێراقەوە بە ژمارەیەک درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆش سوپای ئیسرائیل 80 ناوچەی لە باشووری لوبنان بۆردوومان کرد. دانیال هاگار، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە گوتارێکی تۆمارکراودا چەند هەڕەشەیەکی نوێی وڵاتەکەی ڕادەگەیێنێ و جەخت دەکاتەوە، کار لە هەموو بەرەکانی جەنگ دەکەن لەنێویشیاندا عێراق و یەمەن و ئێران. دووپاتیشی کردەوە، بەهێزەوە وەڵامی حیزبوڵڵا دەدەنەوە و هەموو کارێک دەکەن لە سنووری وڵاتەکەیان دووریان بخەنەوە.
ئەم پەیامە بەهۆی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە وەک بەرەی مقاوەمە لە عێراق، حیزبوڵڵا لە لوبنان و حوسییەکان لە یەمەن، کە ئێران ناڕاستەوخۆ پاڵپشتییان دەکات.
لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆ بەیانیش دانیل هاگار پاساو دەهێنێتەوە و دەڵێت، حیزبوڵڵا مووشەکی کرووزی دوورمەودا و مامناوەندی هەیە، لەنێو خانووی مەدەنی حەشاری داون و نیازی هێرشیان هەبوو، بەنیازەکەیان زانیوە و پێشوەختە ئەو ناوچانەیان دەستنیشان کردوون و دواتر بۆردوومانیان کردوون. گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوا لە دانیشتووانی باشووری لوبنان دەکات لە پێگەکانی حیزبوڵڵا خۆیان بەدوور بگرن.


وەڵام بدەوه