Kurdistan Press - فڕۆکەیەک لە کاتی نیشتنەوەیدا کۆنترۆڵی لەدەست دا فڕۆکەیەک لە کاتی نیشتنەوەیدا کۆنترۆڵی لەدەست دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فڕۆکەیەک لە کاتی نیشتنەوەیدا کۆنترۆڵی لەدەست دا

ئەمڕۆ هەینی، 20ی ئەیلوول، فڕۆکەیەكی هێڵی ئاسمانی تورکیا کە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیاوە بەرەو باکووری کوردستان فڕی بوو، لە فڕۆکەخانەی گەڤەڕ لە کاتی نیشتنەوەیدا بە سەرنشینەوە لە ڕێڕەو دەردەچێت.

فڕۆکەکە نزیکەی 200 سەرنشینی تێدا بووە و ئەو کاتەی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی سەڵاحەدین لە گەڤەڕی پارێزگای جۆلەمێرگ لە کاتی نیشتنەوەیدا کۆنترۆڵی لەدەست داوە و لەسەر ڕێڕەوی نیشتنەوە دەرچووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی بەر لاشەی فڕۆکەکە کەوتووە.

تا تێمەکانی فریاکەوتن توانیویانە ڕێگەیەک بۆ ڕزگارکردن بکەنەوە بۆ ماوەیەک سەرنشینەکان لە نێو فڕۆکەکە گیریان خواردبوو

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا