Kurdistan Press - سەدر جەخت لە وەستان لەدژی گەندەڵی بەشێوەی پێکەوەیی دەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە هەموومان دژی بوەستین پێکەوە، نەک لەسەر ئاستی کەسی سەدر جەخت لە وەستان لەدژی گەندەڵی بەشێوەی پێکەوەیی دەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە هەموومان دژی بوەستین پێکەوە، نەک لەسەر ئاستی کەسی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەدر جەخت لە وەستان لەدژی گەندەڵی بەشێوەی پێکەوەیی دەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە هەموومان دژی بوەستین پێکەوە، نەک لەسەر ئاستی کەسی

ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوای ئەوەی دوێنی هەینی بە ڕاسپاردەی ئەو نوێژی هەینی یەکگرتوو بە بەشداری زیاتر لە 2 ملیۆن کەس لە شاری سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ئەنجام درا، ئەمڕۆ شەممە لەمبارەیەوە پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و ڕێنمایی لایەنەگرانی دەکات.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامەکەیدا جەخت لەسەر یەکڕیزی نەتەوەیی عێراق و دەستبەرداربوون لە تایفەگەری، بەهێزکردنی شکۆمەندی گەل، ڕەتکردنەوەی ژێر دەستەیی و پاراستنی نیشتمان لەهەر مەترسییەک دەکاتەوە.

سەدر جەختیش لە وەستان لەدژی گەندەڵی بەشێوەی پێکەوەیی دەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە هەموومان دژی بوەستین پێکەوە، نەک لەسەر ئاستی کەسی.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر هەر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە کە پێویستە توندوتیژی دژی کەمینەکان و پێکهاتە نەتەوەیی و مەزهەبەکان ڕابگیرێت.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه