سوننەكان لە ئێران خۆیان بە پەراوێزخراو دەزانن و رەخنە لە پێكهاتەی پێشنیاركراوی حكوومەتەكەی مەسعوود پزیشكیان دەگرن كە هیچ سوننەیەك و پێرەواری هیچ ئایینێكی تری تیادا نییە.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (ئەلعەرەب)، محەمەد قاسم عوسمانی، پەرلەمانتاری ئێران لەسەر پێكهاتەی سوننە، رەخنەی لە حكوومەتەكەی مەسعوود پزیشكیان، سەركۆماری نوێی ئێران گرتووە و تۆمەتباری كردووە بە ”پەراوێزخستنی سوننەكانی ئێران“ و باس لەوەش كراوە، نەك هەر سوننە، بەڵكوو هیچ پێكهاتەیەكی دیكەی ئایینی جگە لە شیعەكان، لەناو پێكهاتەی پێشنیاركراوی حكوومەتەكەی پزیشكیاندا نییە.
حكوومەتەكەی پزیشكیان پێكهاتووە لە (19) وەزیر، ئەو پەرلەمانتارە سوننەیە روو لە مەسعوود پزیشكیان دەڵێت: ”ئێمە هیوامان لەسەر تۆ هەبوو، چاوەڕوان بووین وەكوو ئایەتوڵا عەلی خامنەئی، رێبەری باڵای ئێران مامەڵە لەگەڵ سوننەكاندا بكەن، كاتێك توانیی متمانەی سوننەكانی ئێران بەدەست بێنێت، ئەویش لە رێگەی دیاریكردنی شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزە دەریاییەكان، وەك كەسێكی سوننە لە یەكێك لە پێگە هەستیارە سەربازییەكانی ئێران، بەڵام ئێوە ئەو كارەتان نەكرد.“
مەسعوود پزیشکیان، سەركۆماری ئێران لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی خۆیدا ڕایگەیاند، سوننەكان بەهۆی ململانێی تائیفی لە وڵاتدا لە پێگەی شایستەی خۆیانن بێبەشن، هاوكات بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی دا، بەڵام ئێستا خۆی بەوە تۆمەتبار دەكرێت.
وەڵام بدەوه