لە نزیک ماڵی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تێلئەڤیڤی پایتەخت درۆنێک دەخرێتە خوارەوە. ئاژانسی هەواڵی ئیسرائیل هەیوم بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویکردووەتەوە: ڕۆژی هەینی ڕابردوو درۆنێك لە نزیک ماڵی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە تێلئەڤیڤ خراوەتە خوارەوە و ئەگەر هەیە هی حیزبوڵڵای لوبنان بێت.
بەپێی زانیارییەكانی ئیسرائیل هەیوم، لەكاتی كەوتنەخوارەوەی درۆنەكەدا نەتانیاهۆ لە ماڵەكەیدا نەبووە. کەناڵی جەزیرە بڵاویکردووەتەوە، درۆنەکە سەربازی نەبووە، ڤیدیۆی ماڵی نەتانیاهۆی تۆمارکردووە بۆیە خراوەتە خوارەوە.
وەڵام بدەوه