Kurdistan Press - ئیسرائیل کۆتایی ھاتنی شەڕ راگەیاند ئیسرائیل کۆتایی ھاتنی شەڕ راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل کۆتایی ھاتنی شەڕ راگەیاند

ئیسرائیل کۆتایی ھاتنی شەڕ راگەیاند. بەرپرسە سەربازییەكانی ئیسرائیل، فەرماندەیی سیاسیی وڵاتەكەیان ئاگادار كردووەتەوە كە ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە كەرتی غەزەی فەلەستینی كۆتایی هاتووە. 

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ شەموو 17ی ئاب، هەواڵەكەی لە دەستەی بڵاوكردنەوەی ئیسرائیلیی وەرگرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، بەرپرسە سەربازییەكانی ئیسرائیل، بە فەرمی فەرماندەیی سیاسیی وڵاتەكەیانیان ئاگادار كردووەتەوە كە ئۆراسیۆنی سەربازیی سوپای ئیسرائیل، ئەركەكەیان خۆیان بە كۆتا هێناوە و بەوەیش ئۆپراسیۆنی سەربازی گەیشتووەتە كۆتا.

بەرپرسە سەربازییەكانی ئیسرائیل رووین كردووەتەوە، وێڕای ئەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە غەزە بە كۆتا هاتووە، بەڵام هەر زانیارییەكی هەواڵگری بكەوێتە بەردەستیان، بەردەوام دەبن لە نەهێشتنی تیرۆر، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئەركەكانیان بە كۆتا هێناوە.

بەپێی دەستەی بڵاوكردنەوەی ئیسرائیلی، بەرپرسانی سەربازی، خاوەن بڕیارەكانی وڵاتەكەیان ئاگادار كردووەتەوە كە لیوایەكی تایبەت بە شاری رەفەحی سەربە حەماسیان هەڵوەشاندووەتەوە و دەتوانرێ بگوترێ ئێستە ئەو لیوایە بە كۆتا هاتووە.

لەلایەكی تریشەوە دامەزراوەی تەناهی لەسەر ئاستی سیاسیی ئیسرائیل رای گەیاندووە، بە كۆتاهاتنی ئۆپراسیۆنە سەربازەكانیان، كاتی هاتووە هەنگاو هەڵبگرن بۆ روگاركردنی دیل و بارمتەكانیان كە لە بەردەستی بزووتنەوەی حەماسدان، ئەویش دوای ئەوەی زۆربەی یەكە سەربازییەكانی حەماسیان هەڵوەشاندووەتەوە و بەكۆتایان هێناوە.

ََلە حەوتی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو بە دەستپێشخەریی حەماس، جەنگی غەزە دەستی پێ كرد و لە رۆژی یەكەمی جەنگدا سەرووی هەزار و 200 ئیسرائیلی گیانیان لە دەست دا و سەرووی 200 كەسی تر بە بارمتە گیران. ئەو رووداوە بە رووداوێكی كارەساتبار بۆ جووەكان لەوەتەی رووداوی هۆڵۆكاستەوە هەژمار كرا، بۆیە پەرچەكرداری توندی لێ كەوتەوە.

لەو كاتەوە سوپای ئیسرائیل لە ئاسمان و زەوییەوە غەزە بۆردمان دەكات كە بەهۆیەوە شارەكە بە تەواوی وێران بووە و دانیشتووانی شارەكە جگە لەوەی كە دەیان هەزاریان لێ كوژراوە، لە ژیانێكی زۆر سەختدا دەژین. دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستینیش، باس لە كوژرانی زیاتر لە 41 هەزار فەلەستینی دەكات و زیاتر لە 90 هەزار كەسیش بریندار بوون.

لەلایەكی ترەوە بەپێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكەی هەزار و 500 كەس كوژراون. زۆربەی قوربانییەكانی ئیسرائیل پێوەندی بە یەكەم رۆژی هێرشەكەی حەماس هەیە كە بەهۆیەوە هەزار و 200 كەس كوژران و زۆربەیان خەڵكی سڤیل بوون، لەگەڵ ئەمەدا زیاتر لە 200 ئیسرائیلی لەلایەن حەماسەوە بە بارمتە گیران و لەو كاتەوە تەنیا 81 بارمتەیان ئازاد كراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه