Kurdistan Press - ئێران بەباشی خۆی ئامادەکردووە ئێران بەباشی خۆی ئامادەکردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران بەباشی خۆی ئامادەکردووە

ئێران دووپات لەوە دەكاتەوە كە ئەوجارە وەك هێرشەكەی نیسانی رابردوو زانیاری لەبارەی هێرشەكەی بە وڵاتان نادات، كتوپر و لەماوەی چەند رۆژێك لەگەڵ میلیشیاكانی وەڵامێكی توندی مووشەكی و درۆنی ئیسرائیل دەداتەوە و تەلئەبیبیش لەناو ئامانجەكانیەتی، لەوكاتەی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆكان.

سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە ئیسرائیل رای گەیاند كە ئەو وڵاتە سوپاكەی خستووەتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەسازی، ئەوەش دوای زانیارییە هەواڵگرییەكان و بوونی ئاماژە بەوەی ئێران و حزبوڵا خۆیان تەواو ساز داوە بۆ هێرشكردنە سەری، وەك رۆژنامەی "ویڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمەریكی باسی كردووە، بەڵام سەرچاوەكە نازانێت ئاخۆ هێرشەكە زۆر نزیكە یان نا.

بەپێی زانیارییەكان ئێران چەند هەنگاوێكی بۆ ئامادەكردنی سیستمی مووشەك و درۆنەكانی وەرگرتووە بەهاوشێوەی هێرشەكەی لە مانگی نیسانی رابردوو بۆ سەر ئیسرائیل، وەك بەرپرسانی ئیسرائیلی و ئەمەریكی بە ماڵپەڕی "ئەكسیوس" یان گوت، بەڵام دووپاتیان كردەوە كە بە كاتی هێرشەكە نازانن.

باراك رافید، رۆژنامەوانی ئیسرائیلی لە بەرپرسێكی باڵای وڵاتەكەی گواستەوە كە ئێران ئامادەسازییەكی گەورەی بەهاوشێوەی هێرشەكەی پێشووی بۆ سەر ئیسرائیل كردووە، سیستمی مووشەكی و درۆنی ئامادە كردووە.

لای خۆیەوە ئەمڕۆ دووشەم جەنەراڵ پاتریك رایدەر، گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا رای گەیاند كە وڵاتەكەی بۆ وەڵامدانەوەی هەر سیناریۆیەك هەڕەشە لە ئیسرائیل بكات ئامادەیە، ئێمە بۆ وەڵامدانەوەی هەر سیناریۆیەك لەدژی ئاسایشی ئیسرائیل و بەرژەوەندییەكانمان بۆ ئێران و میلیشیاكانی ئامادەین، بۆ ئەو مەبەستەش بەبەردەوام چاودێریی پەرەسەندنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەین، هەوڵ دەدەین ئاڵۆزییەكان كەم بكەینەوە و چەندان هەنگاومان بۆ بەهێزكردنی ئیسرائیل و ئامادەسازی بۆ بەرگری لێكردنی وەرگرتووە.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه