ئەمڕۆ دووشەممە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) وەزیری بەرگریی توركیا، مەرجەكانی وڵاتەكەی بۆ كشانەوەی سەربازی لە خاكی سووریا راگەیاند.
یەشار گولەر وەزیری بەرگریی توركیا، لەو دیمانەیەدا لە وەڵامی ئەو پرسیارەی: ئاخۆ دەكرێ هێزە سەربازییەكانی توركیا بەیەكجاری لە خاكی سووریا بكشێنەوە؟ گوتی: ”ئەمە بەندە بە داڕشتن و پەسەندكردنی دەستوورێكی نوێ بۆ سووریا و گرەنتیكردنی ئەمنییەتی سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتەوە.“
گولەر روونیشی كردەوە: ”ئێمە ئامادەین هەموو پشتیوانی و هاوكاری و كۆمەكێك كە لە توانادایە پێشكەش بكەین بۆ ئەوەی دەستوورێكی نوێ و گشتگیر بۆ سووریا دابڕیژرێ و بێتە پەسەندكردن، ئنجا هەڵبژاردنێكی ئازاد لە سووریا بەڕێوە بچێت و كەش و دۆخێكی گشتی و زەمینەیەكی لەبار و گونجاو بۆ ئاساییبوونەوە و تەناهی بێتە ئارا، ئەگەر ئەم كارانە بكرێن و ئەمنییەتی سنووری وڵاتەكەمان گەرەنتی بێت، ئەودەم ئێمەش ئامادەی هەموو هەنگاوێك دەبین لە چوارچێوەی هەماهەنگیی هەردوو لادا.“
وەڵام بدەوه