به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی 8ی 2024، جارێكی تر شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا له پارێزگای دێره‌زوور ڕووی دا.
میدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه، كه جارێكی تر شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی رژێمی سووریا له نزیك ڕووباری فۆرات له ده‌وروبه‌ری دێره‌زوور له سووریا ڕووی دا و شه‌ڕ و ئاڵۆزی به‌رده‌وامه له ناوچه‌كه.
ئاشكرا كراوه، ئه‌و شه‌ڕه‌ش دوای ئه‌وه هات كه هه‌سه‌ده پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، له شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژێمی سووریادا، 25 چه‌كداری رژێم له ده‌وروبه‌ری دێره‌زوور كوژراون.
چالاكوانانی سووریا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی رژێمی سووریا، خه‌ڵكێكی زۆر له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دێره‌زوور ئاواره بوون.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، سه‌رچاوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كردبوو كه سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتنه ئه‌وپه‌ڕێ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه له‌ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ سووریا، ئه‌وه‌ش دوای شه‌ڕه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و چه‌كدارانی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان هات له سووریا.
له دێره‌زوور له سووریا پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، شه‌ڕی توند له‌نێوان چه‌كدارانی هه‌سه‌ده و هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان ڕووی دا و به‌وه‌ش هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردانیان كرد.
وەڵام بدەوه