ئیسرائیل بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، داوای ئەمریكا، قەتەر و میسڕ قبووڵ دەكات و ئاگربەست لە غەززە دەكرێت.
ئەمڕۆ هەینی 9/8/2024، نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، دوای پێشنیازه سێقۆڵییه‌كه‌ی نێوان جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسڕ و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال تەمیم سانی، میری قه‌ته‌ر، ئیسرائیل ڕازی بووه شاندی دانوستانكاری خۆی له 15ـی ئه‌م مانگه بنێرێته شوێنی دیاریكراو بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حه‌ماس و تاوتوێكردنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه.
شه‌وی پێنجشه‌ممه 8/8/2024، هه‌ر یه‌ك له جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال تەمیم سانی، میری قه‌ته‌ر، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەسەر ڕەوش و بارودۆخی غەززە و خانەوادەی بارمتەکان بڵاو کردەوە و داوایان كرد دەستبەجێ ئەو نەهامەتییانە ڕابگیرێن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لەوە كرابوو: "کاتی ئەوە هاتووە دەستبەجێ کۆتایی بە ئازاری درێژخایەنی خەڵکی کەرتی غەززە و بارمتەکان و خێزانەکانیان بهێنرێت، کاتی ئەوە هاتووە کە ئاگربەست بكرێت و بارمتە و دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن، ئێمە هەر سێکمان و تیمەکانمان چەند مانگێکە هەوڵمان دا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی چوارچێوەیی کە ئێسته لەسەر مێزە و تەنیا پێویستی بە تەواوکردنی وردەکارییەکانی جێبەجێکردنەکەیە."
ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانە ڕێک خراوە، کە بایدن لە 31ـی ئایاری 2024 پێشکەشی کرد و بە بڕیاری 2735ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتگیریی کراوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه "نابێت چیتر کات بەفیڕۆ بدرێت و نابێت هیچ لایەنێک بیانووی بۆ دواخستنی هەبێت، کاتی ئازادکردنی بارمتەکانە، کاتی دەستپێکردنی ئاگربەست و جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە هاتووە، وەک ناوبژیوان، ئامادەین ئەگەر پێویست بکات پێشنیازی کۆتایی پێشکەش بکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جێبەجێکردن بە شێوەیەک کە له ئاست چاوەڕوانیی هەموو لایەنەکان بێت."
وەڵام بدەوه