Kurdistan Press - ئامادەکارییەکان دەسپێکرد ئامادەکارییەکان دەسپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئامادەکارییەکان دەسپێکرد

هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن، بەڵام ئێران، بنكە و سیستەمی راردار و دڕۆنی و سەكۆكانی مووشەكی ئامادە دەكات، بەڵام بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكانی بەرپرسانی ئەمریكا، هێرشەكە "سنووردار" دەبێت

ئاژانسی هەواڵی (ئێرنا) بابەتێكی بڵاو كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە، بنكە و سەكۆكانی بەرگریی ئاسمانیی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی سوپای ئێران، ئامادە و پڕ چەك كراون و سیستەمی رادار، مووشەك و دڕۆن.

بە گوێرەی هەواڵەكەی ئێرنا، عەلی رەزا سەباحی فەرد، فەرماندەی هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی ئامادە بووە لە شوێنەكە و سەرپەرشتی ئامادەكارییەكانی كردووە.

هاوكات فەرماندەی سوپای ئێران، دووپاتی لەوە كردووەتەوە، تۆڵەی كوژرانی ئیسماعیل هەنییە، شتی حەتمییە و ئەوە بە ئاسانی بەسەر ئیسرائیل تێناپەڕێت.

هەروەها كەناڵی ئەلعەرەبییە، روونی كردووەتەوە، بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان كە بەدەست بەرپرسانی ئەمریكا گەیشتووە، هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، "سنووردار" دەبێت.

تا ئێستا هەوڵە دیپلۆماسییەكان بەردەوامن، بۆئەوەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارام بكرێتەوە، بەڵام ئێران پێداگرە لەسەر ئەوەی تۆڵەی كوژرانی ئیسماعیل هەنییە دەكاتەوە كە لە تاران كوژرا.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەمریكا، سیستەمی بەرگریی هێزەكانی لە ناوچەكە بەهێزتر كردووە، هەروەها ژمارەیەك كەشتی و فڕۆكەی شەڕی بۆ پاراستنی هێزەكانی و ئیسرائیل بڵاو كردووەتەوە.

كاتژمێر 2:15 بەرەبەیانی رۆژی 31/7/2024، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس لە شوێنی مانەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران كوژرا، تا ئێستا، وردەكاریی تەواو لەسەر شێوازی كوشتنەكەی بە فەرمیی بڵاو نەكراوەتەوە، ئێران، ئیسرائیل و ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بە "كوشتن و تیرۆركردن"ی هەنییە، بەڵام ئیسرائیل بە فەرمی تۆمەتەكەی پشتڕاست نەكردووەتەوە، ئەمریكاش بە فەرمی ئەوەی راگەیاند: ئەوان نە بەشدار و نە ئاگەداربوون.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه