تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن) رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژ داهاتوو، ئێران هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل و روون نییە هێرشەكە بە هەماهەنگیی حزبوڵا و تاران دەبێت یان نا.
ئەمڕۆ سێشەممە 6/8/2024، سی ئێن ئێنی ئەمەریكی، لێدوانی لە چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمریكاوە وەرگرتووە و ئاماژەی بەوە كردووە، پێشبینی ئەوە دەكرێ، هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە چەند رۆژی داهاتوو بێت.
بەرپرسەكان گوتوویانە، دیار نییە هێرشەكە بە هەمانگی نێوان حزبوڵای لوبنان و تاران دەبێت یان نا.
روون كراوەتەوە، بەرپرسانی باڵای ئەمریكییەكان هەوڵی دیپلۆماسی دەدەن، بۆئەوەی دۆخەكە ئارام بكەنەوە.
وەڵام بدەوه