كەناڵی (ئەلعەرەبییە) سەبارەت بە شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، راپۆرتێكی لە زاری میدیای ئیسرائیلی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردەوە، كە (پیاوی سێبەر) جێگەی هەنییە دەگرێتەوە.
دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران لە31/7/2024، حەماس تا ئێستا ناوی جێگرەوەی بۆ سەرۆكایەتیی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەكەی رانەگەیاندووە.
بە گوێرەی هەندێ لە كەناڵەكانی راگەیاندن لە فەلەستین، باس لەوە دەكرێت، كە ناوی هەریەك لە (خالد مەشعەل و مووسا ئەبو مەرزووق و خەلیل ئەلحەیە) بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەكە بەربژێر كراوە.
(ئەلعەرەبییە) ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە كەناڵی هەواڵیی (12)ی ئیسرائیلی ئاشكرای كردووە، بزووتنەوەی حەماس رەنگە ناوێكی نەناسراو بەلای راگەیاندنەوە، لەو پۆستەدا دابنێ، كە پێشتر هیچ لێدوانێكی نەداوە، ئەویش (محەمەد ئیسماعیل)ە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە كەناڵەكە بانگەشەی ئەوە ئەكات، (محەمەد ئیسماعیل) پەیوەندییەكی توندوتۆڵی لەگەڵ ئێراندا هەیە و لەلایەن باڵی سەربازی و سیاسیی بزووتنەوەی حەماسیش قبووڵكراوە.
وەڵام بدەوه