باڵوێزخانەی سعوودیە لە بەیرووت، بۆ هاووڵاتیانی: دەستبەجێ خاكی لوبنان بەجێ بێڵن
باڵوێزخانەی میرنشینی عەرەبیی سعوودی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، لە پەیامێكیدا بۆ ئەو هاووڵاتیە سعوودییانەی تا ئێستا لە لوبنان ماونەتەوە، رایگەیاند: ”زۆر بەپەلە و دەستبەجێ خاكی لوبنان بەجێ بێڵن.“
باڵوێزخانەی سعوودیە لە بەیرووت، لەو پەیامەیدا كە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (x) پەخشی كرد، نووسیویەتی: ”زۆر بەوردی چاودێریی بارودۆخی باشووری لوبنان دەكەین، داوكاریین لە هاووڵاتیانمان ئەوانەی تا ئێستا لە لوبنان ماونەتەوە، بە زووترین كات و دەستبەجێ خاكی لوبنان بەجێ بێڵن.“
جێی باسە، وێڕای سعوودیە، لە دوێنێوە پاش پەرەسەندنی ناكۆكییەكانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، باڵوێزخانەكانی بەیرووتی هەریەكە لە (ئەمریكا، فەرەنسا، ئیتاڵیا) بە هەمان شێوە داوایان لە هاووڵاتیانیان كرد، زۆر بەپەلە خاكی لوبنان جێ بهێڵن.
وەڵام بدەوه