ئیسرائیل و ئەمریکا پێیان وایە تا دووشممە ئێران ھێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل. بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، جارێكی تر هۆشداریی به ئێران دا له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر خاكی ئیسرائیل.
ئه‌و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی خسته پاڵ به‌ره‌ی شه‌ڕانگێزی و گوتی، هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌ك بكرێته سه‌ریان ئه‌گه‌ر له هه‌ر گرووپێكی سه‌ربه ئێرانه‌وه بێت، ئه‌وا وه‌ڵامی سه‌ختیان ده‌بێت و له‌سه‌ر ئێران زۆر گران ده‌كه‌وێت.
نه‌ته‌نیاهۆ له كاتێكدا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كات كه ئێران چه‌ند رۆژێكه خۆی بۆ هێرشێك بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئاماده ده‌كات، ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی خوێنی هه‌نییه بستێنێته‌وه.
هاوكات جه‌نه‌راڵ مایكڵ كۆریلا فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه و یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌وه‌یه كه هاوپه‌یمانێتییه‌ك دژی هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌كی ئێران و رێگریكردن له گه‌وره‌تربوونی جه‌نگ دابمه‌زرێنێت..
وەڵام بدەوه