گوته‌بێژی پێنتاگۆن بڵاوی كرده‌وه، به فه‌رمانی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له پێناو پاڵپشتیی زیاتر له ئیسرائیل، ده‌بێت چه‌ك و پێداویستیی زیاتری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێت.
سابیرا سینگ یاریده‌ده‌ری گوته‌بێژی پێنتاگۆن ئاماژه‌ی دا، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یه له په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزی و جه‌نگ له ناوچه‌كه كه‌م بكرێته‌وه، چونكه ئێران و گرووپه گوێڕایه‌ڵه‌كانی له ناوچه‌كه، له بیری هێرش و په‌ره‌پێدانی جه‌نگدان.
دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه كه‌سی یه‌كه‌می حه‌ماس و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حزبوڵا له باشووری به‌یرووت، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و حزبوڵا ده‌ڵێن تۆڵه ده‌ستێننه‌وه
پێنتاگۆن گوتوویه‌تی، له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی رابردوویان بۆ پاراستنی ئیسرائیل سوورن، هه‌رچه‌نده ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا هێشتا ئه‌وه‌یه به‌ره‌و ئاشتی هه‌نگاو بنرێت و جه‌نگی غه‌زه بوه‌ستێنرێت.
لۆید ئاستین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، فه‌رمانی ده‌ركردووه كه‌شتیی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ''یوو ئێس ئێس ئابراهام لینكۆڵن'' شوێنی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ''یوو ئێس ئێس تیئۆدۆر رۆزڤێڵت'' بگرێته‌وه.
كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری رۆزڤێڵت، له‌گه‌ڵ پێنج كه‌شتیی جه‌نگیی تر له كه‌نداوه‌وه ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عومان كراون.
پێشتر واشنتن پۆست بڵاوی كردبووه‌وه كه كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری رۆزڤێڵت، له‌گه‌ڵ پێنج كه‌شتیی جه‌نگیی تر له كه‌نداوه‌وه ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عومان كراون.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیلیش گفتوگۆی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به چ شێوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی هه‌ر جۆره هێرشێكی بالیستیكی یان درۆنی ببنه‌وه.
جاری رابردوو كۆمه‌ڵێك وڵاتی رۆژئاوایی كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بیشیان له‌گه‌ڵدا بوو، رووبه‌ڕووی مووشه‌كه‌كانی ئێران بوونه‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مجاره‌ش هاوپه‌یمانێتییه‌كی هاوشێوه بێته كایه‌وه، تا وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران دوا بكه‌وێت، ئه‌وا رێكار و رێوشوێنه‌كانی ئیسرائیلیش بۆ به‌رگری و هاوپه‌یمانێتی زیاتر ده‌بن.
جگه له‌م كه‌شتییانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێ كرا، كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ''یوو ئێس ئێس جۆن مه‌ك كین''یش ره‌وانه‌ی كه‌نداو كراوه.
وەڵام بدەوه