ئیسرائیل بەدرۆن هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەك لە سنووری سووریا و لوبنان و بەهۆیەوە بەرپرسێكی حەماس كوژرا. چوار گوند لە نێوان سووریا و لوبنان كەوتونەتە بەر هێرشەكەوە و كوژراو و بریندار هەیە. لەم هێرشەدا بەرپرسێكی حەماس و چەند كەسێكی دیكە، كە ئەندامی بەشی سەربازی گرووپە چەكدارەكانی "بەرەی مقاوەمە" ن كوژراون". ئێستا لە لوبنانەوە دەیان مووشەك ئاڕاستەی خاكی ئیسرائیل كران وسیستەمی بەرگریی وەڵامیان دەداتەوە.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە تارانی پایتەختی ئێران ئیسماعیل هەنییە كوژرا، هەرچەندە ئیسرائیل بەفەرمی بەرپرسیارێتی ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئێران ئیسرائیل بە كوشتنی تۆمەتبار دەكات و هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات.
وەڵام بدەوه