ئێران بەڵێن دەدات، تۆڵەی ئەمجارەمان ڕاستییە
فەرماندەی سوپای قودس هەڕەشە دەكات و دەڵێت، لە تۆڵەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە و فوئاد شوكر، تۆڵە لە ئیسرائیل دەكەینەوە.
ئەمڕۆ هەینی، دووی ئایار، ئاژانسی "تەسنیم"ـی ئێرانی لە زاری لیوا حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاوی كردەوەوە كە بە دڵنیاییەوە تۆڵەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی ساسیی حەماس و فوئاد شوكر سەركردەی سەربازیی حزبوڵا دەكەنەوە.
گوتوویەتیشی، دوژمنانی ئیسلام، بە تایبەتی ئیسرائیل، دەبێ چاوەڕێی تۆڵەی پیرۆز بكەن و لە داهاتوودا دەیبینن.
لای خۆشییەوە حەسەن نەسروڵا، سەرۆكی حزبوڵای لبنانی گوتی، تۆڵەی ئەمجارەمان ڕاستییە و تەنیا كڵێشە نییە.
وەڵام بدەوه