Kurdistan Press - ئیسرائیل ناوەستێت ئیسرائیل ناوەستێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل ناوەستێت

سوپای ئیسرائیل بە فەرمی، كوشتنی فەرماندەی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی راگەیاند.

پاش ئەوەی بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە 31ی تەمووزی 2024، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس و كەسی یەكەمی باڵی سیاسیی بزووتنەوەكە لە تارانی پایتەختی ئێران بە مووشەك كوژرا. ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل بە فەرمی كوشتنی (محمد الضيف)ی فەرماندەی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی راگەیاند.

راگەیاندنی كوشتنی فەرماندەی باڵی سەربازیی حەماس پاش تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەك دێت لە بەئامانجگرتنی لە كەرتی غەززە.

میدیاكان باس لەوە دەكەن كە لەو هێرشەدا كە لە ناوچەی (خان یونس) كرایە سەر فەرماندەكەی حەماس، هاوكات سەدان ئاوارەی فەڵەستینیش گیانیان لەدەست داوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه