ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سێ بەرپرسی ئێرانی ئاشكرای كرد، ڕێبەری ئێران فەرمانی لێدانی ڕاستەوخۆی ئیسرائیلی دەرکرد ئەویش لە تۆڵەی كوژرانی ئیسماعیل هەنییە. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ئاگادارکراوی ئێران بڵاویكردەوە: عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی فەرمانەكەی دەرکردووە.
بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئێرانی، سەرکردەکان بیر لەوە دەکەنەوە کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرش بکەنە سەر ئامانجە سەربازییەکان لە دەوروبەری تێلئەڤیڤ و حەیفا. :بەپێی فەرمانەكە لە یەمەن، سووریا و عێراقەوە هێرش دەكرێتە سەر ئیسرائیل.
دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل کوژرانی ئیسماعیل هەنییەی لە تاران ڕاگەیاند، کاردانەوەکان بەڕادەیەکی بەرچاو زیاتر بوون و ئەگەری بەرفراوانبوونی پێکدادانەکان لە ناوچەکەدا هەیە.
وەڵام بدەوه