پاش ئەوەی روانگەی سووریا بۆ مافەكانی خۆی بە فەرمی بڵاوی كردەوە، تەقینەوە لە ناوچەی (السیدة زینب) لە دەوروبەری دیمەشق ڕووی داوە، كەناڵی (الشرق) بۆ هەواڵ لە سووریا بڵاوی كردەوە، باڵاخانەیەك لەو ناوچەیە كراوەتە ئامانج. هاوكات پێگەیەكیش بە ناوی (يسرائيل هيوم) بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ئەو باڵاخانەیە بەرپرسانی ئێرانی تێدا بووە.
جێگەی باسە تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی وردەكاریی ئەو باڵاخانەیەی دیمەشقی ئاشكرا نەكردووە كە تەقینەوەكەی تێدا ڕووی داوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ئێوارەی دوێنێ سێشەممەوە، ئیسرائیل دوو سەركردەی باڵای حەماس و حزبوڵای لە لوبنان و ئێران بە مووشەك كوشتووە.
وەڵام بدەوه