Kurdistan Press - ئێران لێکۆڵینەوە دەسپێکرد ئێران لێکۆڵینەوە دەسپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران لێکۆڵینەوە دەسپێکرد

ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرەخۆشی کوژرانی ئیسماعیل هەنیه، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی موقاوەمەی ئیسلامی (حەماس) لە تاران ئاراستەی خەڵکی فەڵەستین، بزووتنەوەی حەماس، سەرجەم گرووپەکانی بەرەی موقاوەمەی فەڵەستین و وڵاتانی پشتیوانکار لە دۆزی فەڵەستین دەکات.

ئاژانسی ئیرنا بڵاویکردووەتەوە، کەنعانی ئاماژەیداوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە دەکەن و ڕاشیگەیاندووە، ئە موجاهیدەی کە هەموو تەمەنی لە ڕێگەی خەبات و بەرەنگاربوونەوەی شەرەفمەندانە لە دژی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و ڕێگەی ئازادکردنی قودس بەسەر برد، هەرگیز خوێنی پاکی بەفیڕۆ ناچێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت کوژرانی ئیسماعیل هەنیە لە تاران پەیوەندیی پتەو و نەپچڕاوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەلەستین و بەرەی موقاوەمە بەهێزتر دەکات.

ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس دوێنێ سێشەممە، لە تاران بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران کرد و بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شوێنی مانەوەیدا لە تاران لەگەڵ پاسەوانێکی تایبەتیدا لە هێرشێکدا کوژران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه