پێش كەمێك ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) بڵاوی كردەوە، ئەمشەو ئیسرائیل ناوچەی باشووری لوبنانی بۆردومان کردووە و سەرکردەیەکی گەورەی حزبوڵای کردووەتە ئامانج، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
هەر لەمبارەیەوە، رۆژنامەی (بەدیعۆت ئەحرنۆت)ی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە كە سوپای ئیسرائیل كەوتۆتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە پاش بۆردومانكردنەكە.
لە كاتێكدا میدیا عەرەبییەكان باس لەوە دەكەن كە بۆردومانەكە زیانێكی گەورەی ماددی و زیانی گیانیشی لێ كەوتۆتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش ئاماژەی بەوە داوە كە هێشتا دەكرێ لایەنەكان خۆیان لە گرژیی زیاتر لابدەن و هەوڵی چارەسەركردنی دیپلۆماسییانەی ناكۆكییەكان بدرێت.
وەڵام بدەوه