دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكوڵێت و لە نوێترین پێشهاتدا، سەركۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، چۆن چوونە لیبیا و قەرەباغ، ئاواش دەچنە ئیسرائیل هیچ هۆكار نییە بۆئەوەی رێگریان لێ بكات.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، لەكاتی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی پارتی داد و گەشەپێدان، رایگەیاند: "چۆن چووینە لیبیا و قەرەباغ، هەمان شت دەكەین و دەچینە ئیسرائیل."
ئەمە بە توندترین لێدوانی سەركۆماری توركیا لە دژی ئیسرائیل دێت، لە دوای دەستپێكی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس.
رەجەب تەییب ئەردۆغان روونی كردووەتەوە، هیچ هۆكارێك نییە رێگری لە كارێكی وابكات، بەڵام پێویستە بە هێزتر بن بۆ ئەوەی هەنگاوێكی لەو شێوەیە بنێن.
هەروەها ئەوە خراوەتە ڕوو، كە توركیا داوای لە مەحموود عەباس، سەرۆكی فەلەستین كردووە، بۆئەوەی لە پەرلەمانی توركیا قسە بكات، بەڵام وەڵامی ئەرێنی نەدراونەتەوە.
لەبەرامبەر ئەو قسانەی رەجەب تەییب ئەردۆغان، یەسرائیل كاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە هەژماری خۆی لە (ئێكس) وەڵامی دایەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، ئەردۆغان شوێن پێی سەدام حسێن دەكەوێت، بە هەڕەشەكردن لە ئیسرائیل.
هاوكات وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت: بەبیری دەهێنمەوە لەوێ چی رووی دا و چۆن كۆتایی هات.
وەڵام بدەوه