Kurdistan Press - پەیامێکی تووند لە ئیسرائیلەوە بۆ حزبووڵڵا پەیامێکی تووند لە ئیسرائیلەوە بۆ حزبووڵڵا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێکی تووند لە ئیسرائیلەوە بۆ حزبووڵڵا

لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر مەجدەل شەمس 12 کەس کوژران، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: حزبووڵڵای لوبنانی باجی هێرشەکەی مەجدەل شەمس دەدات.

کەناڵی 13ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر یاریگەیەکی تۆپی پێ لە شاری مەجدەل شەمسی بەرزاییەکانی جۆلان لانیکەم 12 کەس کوژران و زیاتر لە 30  دیکەش برینداربوون.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، حزبووڵڵای لوبنانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کردووە و حزبووڵڵاش ڕەتی دەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەی مەجدەل شەمسەوە هەبووێت.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، گوتی: حزبووڵڵای لوبنانی باجی هێرشەکەی مەجدەل شەمس دەدات.

لای خۆیەوە دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ڕایگەیاند: "ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبووڵڵای لوبنانی مووشەکێکیان ئاراستەی چەند منداڵێک لە یاریگەیەکی تۆپی پێ کرد لە مەجدەل شەمس لە باکووری ئیسرائیل."

گوتیشی: "حزبووڵڵا درۆی لەگەڵ تەواوی جیهان کرد و ڕایگەیاندوە، ئەوان هێرشەکەیان نەکردووە. ئەمە دۆریە، دەتوانین پشتڕاستی بکەیەنەوە، حزبووڵڵا ئەم منداڵانەی لەم هێرشە دڕندانەیەدا کوشتوون. هەموویان لە تەمەنی نێوان 10 بۆ 20 ساڵ بوون."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه