دەبوو برایم رەئیسی بمرێ بۆ ئەوەی ئێران بێ ئیحراجی لەو تەنگژانە دەرچێ كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆی پاڵپشتی تیرۆرەوە ڕووبەڕوویان كردووەتەوە و دەستەكەی كەشف بووە. خۆ كۆماری ئیسلامیی نەیدەتوانی بەو سەرۆكەوە ئەو سازشانە بكات و غروری خۆی بشكێنێ.
ئێستە كە پزیشكیان بووە سەرۆك، وەك سیاسەتی خۆی وردە كرانەوە دەكات و سازیش دەخاتە سەر مێز، بەڵام پێمناخۆشە، لەبەرئەوەی دەزانم تەمەنی كۆمار درێژ دەكاتەوە و رۆژئاوایش ئەوەندە پووچن، نیولەچك لا بدات لە هەرچی كارێك گرنگترە كە وڵاتێكی تر بیكات، وەك چۆن مۆڵەتی شۆفێری بۆ ژنی سعوودی دنیای تەنی.
ئیتر ئاوایە كەم ماف بدەی زۆر چاوت لەسەرە، زۆر ماف بدەی كەم بایەخت پێ دەدەن.
سەرباز سالح
وەڵام بدەوه