Kurdistan Press - ئێران مەسعود بارزانی سەرکردەیەکی گەورە و گرنگە لە عێراق ئێران مەسعود بارزانی سەرکردەیەکی گەورە و گرنگە لە عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران مەسعود بارزانی سەرکردەیەکی گەورە و گرنگە لە عێراق

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەگرنگییەوە لە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەڕوانێت و هیوای خواست سەردانەکە ببێتە هۆکاری چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێرداوەکان و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق.

 ڕۆژانی 3 و 4ی تەممووزی 2024، سەرۆک بارزانی بە سەردانێک لە بەغدابوو، لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی هەبوو، لەنێویاندا لەگەڵ محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆبووەوە، جگە لە چەند پرسێک، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.

 محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لەبارەی گرنگی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند: "هیوادارم سەردانەکەی ببێتە هۆکارێک بۆ یەکلاکردنەوەی زۆرێک لە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکات ڕۆڵی هەبێت لە چارەسەرکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق".

 محەمەد کازم ئال سادق، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: سەردانەکەی کاک مەسعود هاوکار دەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و کولتووری و سیاسی و ئەمنییەکان، کێشەیەکی تایبەت لەنێوان ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستاندا نییە، تەنیا کێشەیەکی ئەمنی هەبوو کە ئەویشمان لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی ئەمنی چارەسەر کرد و ئەنجامی باشی هەبوو و بە ئاراستەیەکی دروستیشدا دەڕوات.

 سەبارەت بە بە پێگەی و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: بەڕێز مەسعود بارزانی سەرکردەیەکی گەورە و گرنگە لە عێراق، ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە پڕۆسەی سیاسی. بە سروشتی خۆی ئەم سەردانە هاوکار دەبێت لە چارەسەرکردنی هەندێک بابەت، هاوکات کاریگەریی ئەرێنیی باشیشی دەبێت.

 دوای کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئێران لە عێراق بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، هەردووکیان بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و سەرۆک بارزانیش ئامانج و هۆکاری سەردانەکەی بۆ بەغدا بۆ باڵیۆزی ئێران خستەڕوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه