Kurdistan Press - ئێران بەرەو سەردەمێکی جیاواز ئێران بەرەو سەردەمێکی جیاواز | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران بەرەو سەردەمێکی جیاواز

مەسعود پزیشکیان کە لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرکۆمار لە ئێران بە بەدەستهێنانی ڕێژەی سەدا 53،7ی دەنگەکان بووە سەرکۆماری نوێی وڵاتەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە بەبێ یەکگرتوویی و متمانە ناتوانن ڕێگای سەختی بەردەمیان تێبپەڕێنین.

لە پەیامێکیدا کە لە ڕێگەی هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، پزیشکیان ڕایگەیاند: "گەلی خۆشەویستی ئێران، هەڵبژاردنەکان کۆتاییان هات. ئەمە دەستپێک و سەرەتای یەکگرتووییمانە. بەبێ یەکگرتوویی و متمانە ناتوانین ڕێگای سەختی بەردەممان تێبپەڕێنین. دەستم بۆ ئێوە درێژ دەکەم و سوێند دەخۆم کە لەم ڕێگایەدا بە تەنیا جێتانناهێڵم"

بەپێی ئەنجامە فەڕمییەکان، لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرکۆماردا لە ئێران پەرلەمانتاری ڕیفۆرمخوازی تەبرێز و وەزیری پێشووی تەندروستی وڵاتەکە، مەسعود پزیشکیان، بە بەدەستهێنانی سەدا 53،7ی دەنگەکان بووەتە نۆهەمین سەرکۆماری وڵاتەکە

لە بەرامبەردا سەعید جەلیلی موحافزکار کە ڕکابەرایەتیی پزیشکیانی دەکرد سەدا 44،4ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

لای خۆیەوە جەلیلی ئاماژەی بەوە کرد ڕێز لە هەر کەسێک دەگرێت گەل هەڵیبژێرێت و پێویستە بە هەموو تواناوە هاوکاری سەرکۆماری نوێی بن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه