Kurdistan Press - دووبارە ئێران ماوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی درێژکرایەوە دووبارە ئێران ماوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی درێژکرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دووبارە ئێران ماوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی درێژکرایەوە

کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بۆ ماوەی دوو کاژێری دیکە و تاوەکو کاژێر 22:00 بە کاتی تاران (کاژێر 21:30 بە کاتی هەولێر) درێژکرایەوە.

پێشتر لە کاژێر 18:00 تاوەکو 20:00 بە کاتی تاران درێژکرابووەوە.

لە کاژێر 08:00ـی بەیانییەوە بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەرانی ئێرانی کراونەتەوە، بڕیاربوو کاژێر 18:00 بە کاتی تاران دابخرێن، بەڵام وادەکە درێژکرایەوە. 

موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران دەڵێت، وەزیری ناوخۆی ئێران مافی هەیە تاوەکو کاژێر 12ی شەو هەڵبژاردن درێژ بکاتەوە، ئەگەر پێویست بکات.

لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردندا کاتی هەڵبژاردن تاوەکو 12ی شەو درێژکرایەوە و دوای ئەوەش ئەو کەسانەی لە نێو بنکەکانی دەنگداندا بوون توانییان دەنگ بدەن.

رکابەرایەتییەکە لەنێوان سەعید جەلیلی، سکرتێری پێشووتری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کە لە باڵی نەریتخوازانە و مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ریفۆرمخوازەکانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه